وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
له‌ نیۆیۆرك رێز له‌ به‌همه‌ن قوبادی گیرا
15 / 1 / 1392 ساعت 1:57 | بازدید : 4797 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )
Peyamner ـ ئه‌نجومه‌نی ناوداری فیلمی "لینكۆن سه‌نته‌ر" له‌ شاری نیۆیۆرك چاوخشاندنێكی بۆ به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی كرد و رێزی تایبه‌تی له‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌ گرت.

به‌ پێی راپۆڕتی  ئه‌نجومه‌نی ناوداری فیلمی "لینكۆن سه‌نته‌ر" له‌ شاری نیۆیۆرك چاوخشاندنێكی به‌ به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانی ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموومنی كورد به‌همه‌ن قوبادی ساز كرد و رێزی تایبه‌تی له‌م هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ گرت. له‌م به‌رنامه‌ی رێزلێنانه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌همه‌ن قوبادی و خاتوو رۆكسانا سابیری به‌ڕێوه‌چوو، رۆژی سێشه‌مه‌ 14ی ئه‌پریل فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره‌" واته‌ "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ شاری نیۆیۆرك له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد و له‌ درێژه‌دا فیلمه‌كانی دیكه‌ی سینه‌ماكاری ناوداری كورد نمایش كران، له‌وانه‌: "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان"، "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم"، "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن بفڕن" و "نیوه‌ مانگ".

له‌ بروشووری ئه‌م به‌رنامه‌یدا هاتووه‌: "به‌همه‌ن قوبادی هه‌ر له‌ یه‌كه‌مین فیلمه‌ به‌رچاوه‌كه‌ی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان"، ناوی نه‌ ته‌نیا وه‌كوو یه‌كێك له‌ سینه‌ماكاره‌ به‌هره‌مه‌نده‌كانی نه‌وه‌ی خۆی تۆمار كرد به‌ڵكوو وه‌كوو یه‌كێك له‌ به‌ وزه‌ته‌رین فیلمسازه‌كانی نه‌وه‌ی خۆی له‌ مێژوودا تۆمار كرد. له‌ فیلمه‌كانیدا به‌ به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووری چاوه‌ڕوانییه‌ مه‌عموولییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و ده‌یانخاته‌ ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه‌، كاراكتێری فیلمه‌كانی یاخین و له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌وه‌ستن و له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ ده‌یانه‌وێت دایانمركێنن، كه‌شوهه‌وا بۆ خۆیان خۆش ده‌كه‌ن."

به‌رنامه‌ی چاوخشاندنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی له‌ كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی IFC له‌ رۆژی 16ی ئه‌پریله‌وه‌ فیلمی سینه‌مایی "پشیله‌ ئێرانییه‌كان" له‌ سینه‌ماكانی چه‌ندین شاری ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێستاكه‌ به‌همه‌ن قوبادی بۆ نمایشی فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری نیۆیۆركه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوودا هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات.

گروپی موزیكی "سه‌گه‌ زه‌رده‌كان" كه‌ له‌ پێنجه‌مین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كوردا
رۆڵیان بینیوه‌ ئێستاكه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی كۆنسێرت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه‌ و تا ئه‌م كاته‌ چه‌ندین كۆنسێرتی سه‌ركه‌وتوویان ساز كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هۆگرانی موزیكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ پێشوازییه‌كی بێوێنه‌یان لێكراوه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی به‌راوه‌رد كردنی فیلمی Rotton Tomatoes سه‌باره‌ت به‌ فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" 29 ڕخنه‌ نووسراوه‌ كه‌ 28 ڕخنه‌یان پۆزێتیڤ بووه‌ و ئه‌م فیلمه‌ به‌ رێژه‌ی سه‌تا 97 له‌ سه‌رووی ریزبه‌ندی فیلمه‌كانی رۆژی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ستاوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ماكانی وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، سویسرا و نه‌مسا نمایش ده‌كرێت.

نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Movies That Matter له‌ شاری لاهه‌ی هۆڵه‌ندا نمایش كرا و له‌ لایه‌ن مافی مرۆڤ، خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی به‌ ناونیشانی Lifetime Achievement پێشكه‌ش به‌ به‌همه‌ن قوبادی كرا و خه‌ڵاتی MovieSquad All Rights و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی نه‌قدی پێبه‌خشرا.





|
امتیاز مطلب : 16
|
تعداد امتیازدهندگان : 5
|
مجموع امتیاز : 5


مطالب مرتبط با این پست




















می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 147

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 45

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 2308
:: باردید دیروز : 232
:: بازدید هفته : 19923
:: بازدید ماه : 148040
:: بازدید سال : 447699
:: بازدید کلی : 4347878